سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی 3 پرسی سه‌ره‌كی كۆدبێته‌وه
گرفته‌كانی به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی دارایی تاوتوێ ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن و كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و په‌ره‌وه‌رده و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تی دارایی و پلانی ته‌شریعیی هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند کە سبەی چوارشەممە 2019/9/4 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
یه گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له كۆبوونه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی ئەم تەوەرانە دەکرێت:
- ئامادەکارییەکانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ ساڵی نوێی خوێندن و کێشە و گرفتەکای بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا.
- چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی.
- خستنەڕووی پلانی تەشریعی لە بەر رۆشنایی هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
H.B