لە پشده‌ر نارنجۆك بە دەرگای ماڵێك ھەڵدەواسرێت
"پۆلیس نارنجۆكێكی پوچه‌ڵ كرده‌وه"
K24 - رانیە
شەوی رابردوو لە قەزای پشدەری دەڤەری راپەڕین، نارنجۆكێك بە دەرگای ماڵێك ھەڵواسراوە و لەلایەن ھێزەكانی پۆلیس پوچەڵ كرایەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) ئاگادار كرانه‌وه، به بوونی نارنجۆكێك كه به ده‌رگای ماڵی هاووڵاتییه‌كه‌وه هه‌ڵواسرابوو به مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌ی، به‌مه‌ش ده‌ستبه‌جێ مهفرهكانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) به هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتنه شوێنه‌كه و توانیان پێش ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكه‌كه پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه".
ئاماژە بەوەشكراوە: "پاش پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه كراوه، دوابه‌دوایی رووداوه‌كه‌ش خاوه‌ن ماڵه‌كه له بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سكاڵای یاسایی تۆمار كرد، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
ھ.م