له هه‌ولێر ده‌یان نێرگه‌له له‌ناو بران
هاووڵاتیان له دیارده‌ی نێرگه‌له كێشان بێزارن
K24 – هه‌ولێر:
لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکه‌كانی هەولێر قائیمقامیه‌تی قەزای ناوەندیی هەولێر هەڵمەتێکی بۆ نەهێشتنی دیاردەی کێشان و بەکرێدانی نێرگەلە لەپارک و باخچەکان ئه‌نجامدا.
پۆلیسی هه‌ولێر، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، بوونی نێرگه‌له له پارك و شوێنه گشتییه‌كان بووه‌ته هۆی بێزاركردنی هاووڵاتیان و پیسكردنی ژینگه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا زیاتر له 100 نێرگه‌له ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و له‌ناو براوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی پۆلیس بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه له باخچه و پارك و شوێنه گشتییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
