هه‌واڵگری عێراق داواكراوێكی له سلێمانی ده‌ستگیركرد
به مادده‌ی تیرۆر تۆمه‌تبار بووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری عێراق رایگه‌یاند، به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی توانراوه داواكراوێك به مادده‌ی تیرۆر ده‌ستگیر بكرێت.
له په‌یجی حۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری عێراق ئاشكرایكردووه، مه‌فره‌زه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی، داواكراوێكی مه‌ترسیداریان ده‌ستگیركردووه.
گوتیشی: ئه‌و داواكراوه له پارێزگای دیاله‌وه رایكردبووه سلێمانی و به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی 4ی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و ده‌ستگیركردنه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری عێراق بووه.