رێگایەكی ناو شاری سلێمانی دادەخرێت
شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە
K24 - سلێمانی
ھاتووچۆی سلێمانی شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە ئەمڕۆ رێگایەكی ناوشاری سلێمانی دادەخرێت.
لە راگەیەندراوێكدا پەیجی رادیۆی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: "شه‌قامی سه‌رچنار به‌رده‌م ستی سه‌نته‌ر به ئاراسته‌ی شه‌قامی سه‌ره‌كی بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود، به‌هۆی كاركردن له‌ئێستادا به رووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دا داخراوه، بۆیه هاتووچۆ داواكاره له شۆفێران، ئاگاداربن و رێگه‌ی به‌دیل بگرنه‌به‌ر".
