حەوت تۆمەتبار لە سەیدسادق دەستگیر كران
پۆلیسی زانیاری دەخاتەڕوو
K24 - سلێمانی
ھێزەكانی پۆلیس 7 تۆمەتباریان لە سەیدسادق دەستگیر كرد، یەكێك لە تۆمەتبارەكان دەستی هەبووە لە ناوزڕاندن و بێزارکردنی ئافرەتان.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لەچەند رۆژی رابردوودا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق-ی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق 7 تۆمەتباریان بەپێی چەند ماددەیەکی یاسایی دەستگیرکرد".
ئاماژە بەوەشكراوە: "چوار لەتۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی (456) لەیاسای سزادان دەستگیرکراون کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان بەناوی (هـ، ص، أ) دەستی هەبووە لە ناوزڕاندن و بێزارکردنی ئافرەتان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، کە بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەی خێزانیی و کۆمەڵایەتی بۆ چەندین ئافرەت".
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "سێ تۆمەتباری دیکە بەپێی ماددەکانی (413، 444، 229) لە یاسای سزادان دەستگیرکراون. سەرجەم تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە".
ھ.م