پۆمپیۆ: پێویسته هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ستی سزاكانی سه‌ر ئێران بن
هه‌مان رێچكه‌ی واشنتن بگرنه به‌ر
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، داوایكرد، هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سزادانی ئێران هه‌مان رێچكه‌ی واشنتن بگرنه به‌ر.
پۆمپیۆ، له تویتێكدا، كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: "داوا له هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌كه‌ین، په‌یوه‌ستی سزا نوێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بن بۆ رێگرتن له سه‌رپه‌رشتیاری تیرۆری جیهانی تا پرۆگرامی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی پێش نه‌خات".
گوتیشی: "یه‌كه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر ئاژانسی بۆشاییگه‌ری مه‌ده‌نی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت، كه له رێیه‌وه كار بۆ پێشخستنی ته‌كنۆلۆجیای بۆشاییگه‌ری تایبه‌ت به مووشه‌كه بالیستییه‌كان ده‌كات".
دوێنێ سێشه‌ممه، ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای نوێی به‌سه‌ر ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ئێران و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌كانی بۆشاییی ئاسمان و په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌كانی بۆشاییگه‌ری له ئێران سه‌پاند.