پارێزگای ھەڵەبجە 9 ژمارەی نایابی ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت

لە ژمارە 1 دەست پێدەكات

K24 - ھەڵەبجە

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پارێزگاری ھەڵەبجە و بەڕێوەبەری ھاتووچۆی ھەڵەبجە ئاشكرایان كرد كە دەست دەكەن بە فرۆشتنی ژمارە نایابەكانی ئۆتۆمبێل و لە ھەنگاوی یەكەمدا 9 ژمارە بە شێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن.

بەگوێرەی نووسراوێك كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە و واژۆی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجەی بەسەرەوەیە 9 ژمارەی نایابی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ھەڵەبجە لە ژمارە 1 تا 9 بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن.

لە نووسراوەكەدا ھاتووە: "بۆ جاری یەكەم بەھەماھەنگی ھاتووچۆی ھەڵەبجە ژمارە نایابەكانی (1،2،3،4،5،6،7،8،9) جۆری تایبەت بە رێگەی زیادكردنی ئاشكرا بەپێی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكەكانی دەوڵەت بە ژمارە 32ی ساڵی 1986 بەپێی ئەم مەرجانەی خوارەوە:.

1- ھەر كەسێك ئارەزووی بەشداری كردنی ھەیە پێویستە لە ماوەی 20 رۆژ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەڵەبجە بكات و ناوی خۆی تۆمار بكات، دوا بەروار 15/9/2019.

2- پێویستە بەشداربوو پێش دەستپێكردنی زیادكردنە بارمتە (تامینات) بە رێژەی 20% نرخی خەملێنراو بۆ ھەر ژمارەی تابلۆیەك دابنێت كە بەشداری لە زیادكردنی ئاشكرای ئەو ژمارەیی تێدا دەكات.

لە نووسراوەكەی پارێزگای ھەڵەبجەدا ئاماژە بە چەند خاڵێكی دیكە كراوە.

دەقی نووسراوی پارێزگای ھەلەبجە
دەقی نووسراوی پارێزگای ھەلەبجە

ھ.م