ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندن تاوتوێ دەكرێت

K24 - ھەولێر

كۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان، له‌باره‌ی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن و كێشه‌ و گرفته‌كانی به‌رده‌م هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و په‌ره‌وه‌رده و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ وه‌زاره‌تی دارایی و پلانی ته‌شریعیی هێڵه‌ گشتییه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌ت‌ دەستیپێكرد.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران بە كوردستان24ی راگەیاند، له‌ كۆبوونه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێك دەكرێت كە بریتین لە:.

- ئامادەکارییەکانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ ساڵی نوێی خوێندن و کێشە و گرفتەکای بواری ئەو دوو وەزارەتە.

- چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی.

- خستنەڕووی پلانی تەشریعی لە بەر رۆشنایی هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.