هێمن هه‌ورامی: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌وڵه‌كانی دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه
پێویسته كۆتایی به دۆخی سه‌ربازی له كه‌ركووك بهێنرێت
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پرسی بێبه‌شكردنی ئاواره‌كان له مافی ده‌نگدان ده‌خه‌ینه‌ڕوو و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌و هه‌وڵانه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌درێن.
هێمن هه‌ورامی، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌غدایه بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا.
له‌و میانه‌یه‌دا، هێمن هه‌ورامی له لێدوانێكی میدیاییدا گوتی: كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌مان هه‌یه و پێمان خۆش بوو سه‌رۆك كۆماریش ببینین و به‌ڵام به هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی ده‌رفه‌تی دیداره‌كه نه‌ڕه‌خسا و هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ نێرده په‌رله‌مانییه‌كانی دیكه كۆببینه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی وڵاتانی ئاسیا گه‌شه پێبده‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: رێكخراوی ئه‌ی پی ئه‌ی كه تایبه‌ته به هه‌موو په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیامان بانگهێشت كردووه، كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویان له هه‌ولێر بێت و هه‌روه‌ها داواشمان له ئه‌مینداری گشتیی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی كردووه، به‌شداربین له‌گه‌ڵیان و به‌یه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت.
هێمن هه‌ورامی ئاشكراشیكرد، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بنه‌وه و له‌و میانه‌یه‌دا، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر مادده‌ی 16ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، كه رێگه نادات له كه‌مپه‌كان ده‌نگ بدرێت و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌و هه‌وڵانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌درێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له باره‌ی پرسی كه‌ركووكیشه‌وه، هێمن هه‌ورامی گوتی: ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی نییه و زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردن له بار نییه. ئێمه داوا ده‌كه‌ین ره‌وشی شاره‌كه ئاساییبكرێته‌وه و كۆتایی به دۆخی سه‌ربازی له شاره‌كه بهێنرێت و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت له بواری ئه‌منی بۆ پاراستنی كه‌ركووك له مه‌ترسییه‌كانی داعش و تیرۆر.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێمن هه‌ورامی گوتی: په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی له ستراتیژی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌دیهێنانی دادوه‌ری له بودجه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و پرسی نه‌وت و سامانه سرووشتییه‌كان.