لە گەرمیان بۆمبێك بە ھێزەكانی عێراق دا تەقییەوە
داعش لە چەند ناوچەیەك دەست بە پەلامار و تەقینەوە دەكاتەوە
K24 - گەرمیان
شەوی رابردوو لە گوندێكی سەر ناحیەی قەرەتەپە بۆمبێكی جێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی ھێزەكانی عێراق دا تەقییەوە و چەند چەكدارێك كوژراون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناوچەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە كوردستان24ی راگەیاند: "شەوی رابردوو لە گوندی کەشکەول كە دەكەوێتە نێوان کەلارو گوڵاڵە، بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلی فەرماندەی لیوایەکی سوپای عێراق دا تەقییەتەوە، بەو ھۆیەوە سێ سەربازی سوپای عێراق كوژراون".
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا: "ئەو ناوچەی بۆمبەكەی لێدانراوەتەوە، ماوەیەکە بووەتە جێگای ھێرش و پەلامارە تیرۆرستییەکانی داعش بۆ سەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتیانی ناوچەکە".
ھ.م