رووسیا: ده‌بێت ئازادی و مافی كاركردن بۆ كوردستان24 ده‌سته‌به‌ر بكرێت
هه‌ڵوێستی زیاترمان ده‌بێت
K24 – مۆسكۆ:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له باكووری سووریا خسته‌ڕوو.
زاخارۆڤا رایگه‌یاند، ده‌بێت ئازادی و مافی كاركردن بۆ كوردستان24 ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
گوتیشی: هه‌ڵوێستی زیاترمان ده‌بێت له باره‌ی داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له باكووری سووریا.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌وڵی وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر ده‌ده‌ین له باره‌ی كه‌یسی داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24.
بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری به‌رامبه‌ر كوردستان24 نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و چه‌ندین ناوه‌ندی رۆژنامه‌وانی و میدیایی و رێكخراو و ناوه‌نده رووناكبیرییه‌كان دژی ئه‌و هه‌وڵه پشتیوانی خۆیان بۆ كوردستان24 ده‌ربڕی.
پاش ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 له راگه‌یه‌ندراوێكدا فشاره‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری له‌سه‌ر تیمه‌كانی راگه‌یاند و ناوه‌ند و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له بڕیاری ئیداره‌ی خۆسه‌ری ئاگادار كرده‌وه و به‌هۆی فشارهكانیانهوه راگرتنی كاره‌كانی له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا راگه‌یاند.