کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی 2019ی پۆرتوگاڵ هەڵبژێردرا
چوارەم ساڵە لەسەر یەک ئەم خەڵاتە بەدەست دەهێنێت
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی 2019ی پۆرتوگاڵ هەڵبژێردرا و بۆ چوارەم ساڵ لەسەر یەک ئەم خەڵاتەی بەدەستهێنا.
لە لیسبۆنی پایتەختی پۆرتوگاڵ لە مەراسیمێکی تایبەتدا باشترینەکانی 2019ی پۆرتوگاڵ دەستنیشانکران، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ چوارەم ساڵ لەسەر یەک بە باشترین یاریزانی پۆرتوگاڵ دەستنیشانکرا، کە هەر چوار ساڵیشە ئەم خەڵاتە دابەش دەکرێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەمساڵدا نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای لەگەڵ پۆرتوگاڵ بەدەستهێنا و نازناوی سێریا ئەیشی لەگەڵ یۆڤێنتۆس بردەوە.