"نێیمار له دژی بارسێلۆنا ده‌چێته به‌رده‌م دادگا"
بارسێلۆنا پێش نێیمار سكاڵای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه تۆمار كردووه
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵێكی ئیسپانیا، دۆخی نێوان بارسێلۆنا و نێیمار به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات و هه‌ردوولا له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه كێشه‌كانیان له دادگا یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی نێیمار له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا بێهیوا بوو، ڕقی له سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه هه‌ڵگرتووه و بڕیاریداوه كه‌یسه‌كه‌ی پێشووی دووباره زیندوو بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: نێیمار ده‌چێته به‌رده‌م دادگا و
داوای 26 ملیۆن یۆرۆ له بارسێلۆنا ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆناش داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی 75 ملیۆن یۆرۆ له نێیمار ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر ڕوونی كردۆته‌وه و كه نێیمار له 2017 كاتێك گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نوێكردۆته‌وه به‌ڵێنی پێدراوه وه‌كو دیارییه‌ك 40 ملیۆن یۆرۆی پێبدرێت، به‌ڵام بارسێلۆنا ته‌نیا 14 ملیۆن یۆرۆی به یاریزانه به‌رازیلییه‌كه داوه و 26 ملیۆن یۆرۆی نێیمار هێشتا لای بارسێلۆنا ماوه.
یانه‌ی بارسێلۆناش به فه‌رمی سكاڵای خۆی له دژی نێیمار بردۆته دادگا، به‌وپێیه‌ی نێیمار له دوای جێهێشتنی بارسێلۆنا به‌ره‌و پاریس سانجێرمان رێزی له گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نه‌گرتووه، بۆیه یانه‌كه داوای 75 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه له نێیمار ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن رۆژنامه‌ی ئاس بڵاو كراوه‌ته‌وه، له 27ـی ئه‌م مانگه له كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی بارسێلۆنا و نێیمار له دادگای شاری بارسێلۆنا كێشه‌كانیان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.