سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق: داعش له عێراق كۆتایی نه‌هاتووه
حه‌لبووسی: دەبێت هەنگاوی جددی بۆ کۆتاییهێنان بە تیرۆر بهاوێژین
K24- هه‌ولێر:
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، تا ئێستا شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە و بەردەوامە، بۆیەش دەبێت هەنگاوی جددی بۆ کۆتاییهێنان بە تیرۆر بهاوێژین.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هێزی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی وهێزەکانی دیکەی عێراق رۆڵی کارایان لە تێكشکاندنی داعش هەبووە و نابێت رۆڵی هاوپه‌یمانانیش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له‌بیر بكه‌ین.
حه‌لبووسی دووپاتیكرده‌وه، دەبێت کار بۆ بوونیادنانەوەی ناوچە وێرانبووەکان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بکەین، كه تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
H.B