له هه‌شت مانگی ئه‌مساڵدا 15 هه‌زار و 683 په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌ته كه‌ناراوه‌كانی ئیسپانیا
ژماره‌كه‌یان كه‌میكردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا رایگه‌یاند، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له رێگه‌ی ده‌ریاوه و له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ئه‌مساڵ گه‌یشتوونه‌ته ئیسپانیا ژماره‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا، ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو، رێژه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ئیسپانیا %45 كه‌میكردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره، له هه‌شت مانگی ئه‌مساڵدا 15 هه‌زار و 683 په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌ته كه‌ناراوه‌كانی ئیسپانیا، ئه‌مه له كاتێكدایه له 2018دا و له هه‌شت مانگی ئه‌و ساڵه‌دا 28 هه‌زار و 642 په‌نابه‌ر گه‌یشتبوونه ئیسپانیا.