روونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه
"رێكاری یاسایی له دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست ده‌گرینه‌به‌ر"
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته میدیاكان بۆ هه‌ر بابه‌تێك كه په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وه هه‌بێت، زانیارییه‌كان به درووستی له وه‌زیر یان گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن.
روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی وه‌زیر، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی "هه‌واڵێكی ناڕاست" هاتووه له‌لایه‌ن چه‌ند میدیایه‌كه‌وه، كه باس له جیاكردنه‌وه‌ی قوتابیانی كوڕ و كچ ده‌كات له قوتابخانه‌كان، وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بەشی کاروباری یاسایی له وەزارەت رادەسپێردرێت که داوای یاسایی تۆمار بکەن دەرهەق بە هەر دامەزراوەیەکی میدیایی کە هەوڵی به لاڕێدابردن بدات و نابەرپرسانه مامەڵه لەگەڵ پرۆسەی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بکات.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
"رونکردنەوەیەك لە نوسینگەی وەزیری پەروەردە:
لەبارەی هەواڵێکی دەزگایی میدیایی:
بۆ هەر بابەتێک که پەیوەندی به پرۆسەی پەروەردەوە هەبێت، پێویسته میدیاکان به بینراو وبیستراو خوێندراو سۆشیال میدیایەوە زانیاریەکان بەووردی و دروستی له وەزیر یان وتەبێژی فەرمی وەزارەت وەربگرن. وەزارەت بەرپرس نیه له هەر هەواڵێک که دروست نەبێت و فەرمانی فەرمی پێدەرنەچوێنرابێت."
ئ. م