كۆنگره و پێشانگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ خوێندن و ته‌كنه‌لۆژيا و قوتابيان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
گه‌وره‌ترين كۆڕبه‌ند و بهيهكگهيشتنى زانكۆ و پهيمانگه و قوتابخانه و تهكهنهلۆژيایه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/9/2019 له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به چاودێری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنگره و پێشانگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ خوێندن و ته‌كنه‌لۆژيا و قوتابيان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م كۆنگره‌یه به گه‌وره‌ترين كۆڕبه‌ند و بهيهكگهيشتنى زانكۆ و پهيمانگه و قوتابخانه و تهكهنهلۆژيا داده‌نرێت له‌گه‌ڵ فێرخوازان و بڕيارده‌ران و پسپۆڕانى ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تى كه‌رتى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و تا رۆژی 8/9/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژانه له كاتژمێر 10:00 تا 6:00 ئێواره به كاتی هه‌ولێر چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
كۆنگرێس و پێشانگای (میتس) له‌لایه‌ن (ئێرا ئاربۆ) به هاوبه‌شیی یه‌كێتی زانكۆكانی نێوده‌وڵه‌تی و زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك و زانكۆی نهولێج، رێكخراوه و كوردستان 24 سپۆنسه‌ر و هاوبه‌شى ميديايى ئه‌و كۆنگره فراوانه‌یه و رۆژانه به‌چڕی رۆماڵی ده‌كات.