ڤیدیۆ.. دانپێدانانی ئه‌و ژن و پیاوه‌ی خه‌ڵكیان رووتكردووه‌ته‌وه
دانپێدانانی ئه‌و ژن و پیاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ناشیاوی چه‌ند كه‌سێكیان كردبوو
K24 – هه‌ولێر:
ژن و پیاوێك له كه‌مپێكی په‌نابه‌رانی سنووری پارێزگای دهۆك رێككه‌وتوون، به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و ئافره‌ته‌كه وێنه و گرته‌ی سێكسی پیاوان بگرێت و دواتر وه‌ك چه‌كی هه‌ڕه‌شه دژیان به‌كاری بهێنن بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره.
موقه‌ده‌م هێمن سلێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌ی ڤیدیۆی دانپێدانانی ئه‌و ژن و پیاوه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و دوو تۆمه‌تباره له دۆمیز ده‌ستگیركراوون و وته‌یان لێوه‌رگیراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و دۆسییه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
به گوێره‌ی دانپێدانانیان، پیاوه‌كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌كارهێناوه بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره و شوقه‌یه‌كی بۆ گرتووه و دواتر ئه‌و ئافره‌ته له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌سدا خه‌وتووه و وێنه‌ی ناشیاوی گرتوون و بۆ هاوڕێكه‌ی ناردووه.
وه‌ك خۆیان باسیان كرد، دواتر هه‌ڕه‌شه‌یان له كه‌سه‌كان كردووه، ئه‌گه‌ر پاره نه‌ده‌ن، وێنه و گرته سێكسییه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.