لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سماقوڵی 5 كەس برینداربوون

بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كران

K24 - رانیە

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک بەنداوی سماقوڵی لەسەر رێگای هەولێر - سلێمانی، پێنج کەس بریندار بوون، کە دوانیان منداڵن.

موقەدەم زاهیر محەمەد، بەڕێوبەری پۆلیسی هاتووچۆی کۆیە بە کوردستان24ی راگەیاند: "رووداوەکە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جێب لاریدۆ - تۆیۆتا فۆڕچنەر، روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون و زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "دوو لە بریندارەکان منداڵن و ئەوانی دیكە ژنێک و دوو پیاون، بۆ چارەسەری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کراون".

ھ.م