پۆلیسی دارستان: دیارده‌ی داربڕین سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه
لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دەست دەخەنە سروشت و ژینگەوە
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی سلێمانی رایگه‌یاند، بەداخەوە بڕینی داری سرووشتی خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە و هەندێك لە هاووڵاتیان لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دەست دەخەنە سروشت و ژینگەوە و دەیشێوێنن.
له راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌دا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی سلێمانی نووسیویه‌تی: زۆربوون و گەشەكردنی داری سرووشتی جگە لەوەی لە چەندین رووەوە سودی خۆی هەیە، هەروەها دیمەنێكی جوانیش دەبەخشێت بە سروشت و ژینگە، بەڵام بڕینی داری دارستانەکان کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی بەوەی کە نەبوونی ژمارەی داری پێویست دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی فلتەرەکانی پاك راگرتنی ئاو و هەوا و هەروەها راماڵینی خاك لە وەرزی زستان و باران باریندا، سەرئەنجام پیسبوونی ئاو و هەواو تێکچوونی ژینگەی لێدەکەوێتەوە.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: بەداخەوە بڕینی داری سرووشتی خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە و هەندێك لە هاووڵاتیان لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دەست دەخەنە سروشت و ژینگەوەو دەیشێوێنن.
له نوێترین چالاكیشدا پۆلیسی دارستان و ژینگه‌پارێزی سلێمانی لە سنوری گوندی تاسڵوجە لە چەمی ئاڵانقۆزی سەربە قەزای سەیدسادق توانیان چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن، كه خەریکی بڕینەوەی داری سروشتی بوون و راپێچی دادگا كران.

