له سه‌یدسادق پێنج راوچی ده‌ستگیركران
له پێناو پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان هۆشداری ده‌درێته راوچییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
له 24 كاتژمێری رابردوودا له سنووری قه‌زای سه‌یدسادق، 5 راوچی ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌پارێزی پارێزگای سلێمانی له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی دارستان له 24 كاتژمێری رابردوودا توانیویانه 5 راوچی ده‌ستگیر بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، دووان له ده‌ستگیركراوه‌كان له گوندی كانی تووی سنووری شاره‌زوور ده‌ستگیركراوون.
روونیشیكرده‌وه، له سنووری گونده‌كانی قاینجه و موانی حه‌مه تاهیر، 3 راوچی ده‌ستگیركران، كه دوو پۆڕیان راوكردبوو.