سه‌فین دزه‌یی: پێویسته په‌كه‌كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم نه‌جووڵێته‌وه
"په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا له ئاستێكی باشدایه"
K24 - هه‌ولێر:
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "پێویسته په‌كه‌كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم كار نه‌كات و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا لە ئاستێکی باشدایە".
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 5/9/2019 له میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستان 24 كه له‌ناو هۆڵی كۆنگره و پێشانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ خوێندن و ته‌كنه‌لۆژيا و قوتابيان به‌ڕێوه‌چوو، به‌رپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گووتی: "تاران لە رابردوودا هاوکاری زۆری کوردی کردووە، له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانمان له ئاسـێكی باشدایه".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیاش ئاماژەی بەوەدا، پێویستە پەکەکە بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان لەبەرچاوبگرێت و کارێک نەکات دژی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بێت. جەختیشیکردەوە، لەگەڵ تورکیا لەسەرجەم بوارەکاندا پەیوەندییەکانیان لە ئاستێکی باشدایە.