حه‌شد هێزی ئاسمانی داده‌مه‌زرێنێت
شانبه‌شانی هێزی ئاسمانی عێراق له كاردا بێت
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزێكی ئاسمانی داده‌مه‌زرێنێت كه شانبه‌شانی هێزی ئاسمانی عێراق له كاردا بێت.
به گوێره‌ی نووسراوێكی حه‌شد، كه جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌كه، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس واژووی له‌سه‌ر كردووه، حه‌شد به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كی نوێی به ناوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێزی ئاسمانی داده‌مه‌زرێنێت.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، سه‌لاح مه‌هدی حه‌نتووش كراوه‌ته به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه.
