گروپه چه‌كداره‌كان 5 ژنیان له سنووری عه‌فرین رفاند
چاره‌نووسیان نادیاره
K24- عه‌فرین:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، پێنج ژنی کورد لە ناوچەی شەرانی عەفرین لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە رفێندران.
روانگەی ناوبراو ئاشكرایكرد، گروپە چەکدارەکان لە عەفرین کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، لە گوندی دێرسوانی سەر بە شارۆچکەی شەران، 5 ژنی کوردیان رفاند و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
روانگەی سووریا ئاشکراشی کردووە، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن هاووڵاتییەکی کوردیان لە گوندی چەقلای سەر بە ناحیەی شیێ رفاندووە و، لەبەرامبەر ئازادکردنی داوای 10 هەزار دۆلار دەکەن.
دوای كۆنترۆڵكردنی شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وره‌وبه‌ری له‌لایه‌ن سوپای توركیا و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه هاووڵاتیانی كورد له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه چه‌كداره توندڕه‌وانه‌وه ده‌ڕفێندرێن و رێگه‌ش به هاووڵاتیانی كورد ناده‌ن به‌روبوومی كشتوكاڵی خۆیان كۆبكه‌نه‌وه و تا ئێستا به ده‌یان باخی زه‌یتون ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و سووتێنراون.
H.B