سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبووری کرد

دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعوود بارزانی، ئه‌مڕۆ لە سەلاحەددین پێشوازی لە سەلیم جبووری، ئەمینداری گشتیی حزبی گردبوونەوەی مەدەنیی چاکسازی -(کار)ـی عێراقی کرد.

لە دیدارەكەدا كە عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس و له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌لیم جبووری رۆڵی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی لە راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری و بنیاتنانی دەوڵەتی مەدەنی، بەرز نرخاند.

هەروەها جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگیی سیاسی و پەرلەمانی كرایەوە.