کوڕ و باوکێک پێکەوە خنکان
کوڕەکە بۆ یارمەتی باوکی چووە
K24 – دهۆک:
لە گوندی بانیێی سەر بە ناحیەی زاویتە، کوڕ و باوکێک لە بیرێکی ئاودا خنکان.
شەوی رابردوو، لەکاتی کارکردن، پیاوێک دەکەوێتە ناو بیری ئاوێک و کوڕەکەشی ھەوڵدەدات رزگاری بکات، بەڵام ھەردووکیان دەخنکێن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، تەرمی کوڕ و باوکەکە لە بیرەکەدا دەرهێنراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی دھۆک کراون.
H.J