ساموێل ئیتۆ وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند

لە تەمەنی 38 ساڵیدا ئیتۆ وازهێنانی راگەیاند

ساموێل ئیتۆ لە تەمەنی 38 ساڵی بەیەکجاریی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

ساموێل ئیتی هێرشبەری بەناوبانگی کامیرۆنی دوای 22 ساڵا یاریکردن وازهێنانی راگەیاند و لە تەمەنی 38 ساڵی بەیەکجاریی بڕیاری واز بهێنێت، کە لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ یانە جیاوازەکان زیاتر لە 350 گۆڵی تۆمارکرد.
ساموێل ئیتۆ کە لەگەڵ بارسێلۆنا دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا و نازناوێکی چامپیۆنزلیگیشی لەگەڵ ئینتەر میلان بەدەستهێنا، لەگەڵ هەڵبژاردەی کامیرۆنیش دوو نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریکای بردەوە، لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام وازهێنانی راگەیاندووە و ئاشکرایکردووە بەنیازی کارێکی نوێیە.

ساموێل ئیتۆ لە ساڵی 1997 دەستی بە یاریکردن کرد و لە 718 یاری 359 گۆڵی کرد و 116 گۆڵیشی دروستکرد و 22 نازناویشی بەدەستهێنا.