برایەتی گەیشتە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب
تۆپی سەرمێزی برایەتی بە بەحرەین دۆڕا و لە سوودانی بردەوە
درەنگانی شەو بەكاتی كوردستان تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی لە سێیەمین رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ یانەی بەحرێنی بەحرێن بوو یارییەكەشی پێدۆڕاند بە ئەنجامی (3-0) تایم.
بەڵام لە یاری چوارەمی رووبەڕووی یانەی جەزیرەی سودانی بوەوە كوڕانی برایەتی بە ئەنجامی (3-0) بردیانەوە و پەڕینەوە بۆ قۆناغی هەشتی پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەكانی عەرەبی كە لە 3/9 تا 9/9/2019 لە هۆڵی (ئینبعات) لە شاری ئەگادیری وڵاتی مەغریب بەرێوەدەچێت.
یانەی برایەتی سێیەم هەریەك لە یانەكانی (برایەتی و جەزیرەی سودانی و بەحرێنی بەحرێن و رائید شەبا ئەربغای جەزایری و فەتح ریازی مەغریبی) بوون،یانەی بەحرێنی بەحرێن بووە پاڵەوانی گروپەكەی ویانەی برایەتیش بووە دووەمی گروپەكەی.