میت رومنی باسی گرنگیی پێگه‌ی كورد ده‌كات
"كورد له پاراستنی ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه رۆڵێكی كارای هه‌یه"
K24 - واشنتن:
میت رومنی، سیناتۆری باڵای كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا و كاندیدی پێشووتری ئه‌و پارته بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2012، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 باس له گرنگیی پێگه‌ی كورد ده‌كات له ناوچه‌كه و رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد رۆڵێكی كارای هه‌یه له پاراستنی ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه.
ئه‌و سیناتۆره باڵایه‌ی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "كورد رۆڵێكی كارای هه‌یه له پاراستنی ئاسایشی عێراق و به‌هێزیی پێگه‌ی كورد، خاڵێكی گرنگ و ستراتیژییه بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه".