یەکێتی رۆژی بەستنی کۆنگرە دیار دەکات
ئەمڕۆ سەرکردایەتیی یەکێتی بڕیار دەدات
K24 – سلێمانی:
ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆ دەبێتەوە و دیاركردنی رۆژی بەستنی كۆنگرە تاووتوێ دەكات.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی بە كوردستان24ـی راگەیاند، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بۆ دیاركردنی رۆژی بەستنی كۆنگرە و پێشنیازەكانی تایبەت بەو پرسە و دەستبەكاربوونی لیژنەكانی ئامادەكاریی كۆنگرە كۆ ببێتەوە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی بۆ ھەمان مەبەست كۆ دەبێتەوە.
ھەفتەی رابردوو، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆ بووەوە و بڕیار درا لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا ئامادەكاریی تەواو بكرێت بۆ بەستنی كۆنگرە و دیاركردنی رۆژی بەستنی.
H.J