چین به بڕی 280 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت و غازی ئێران‌دا ده‌كات
وه‌به‌رهێنان خاڵی سه‌ره‌كی رێككه‌وتنی چین و ئێرانه
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤاری ((Petroleum Economist بڵاویكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای سزاكانی سه‌ر ئێران، چین به بڕی 280 ملیار دۆلار له كه‌رتی نه‌وت و غاز و پترۆكیمیایی ئێران وه‌به‌رهێنان ده‌كات.
ئه‌و گۆڤاره تایبه‌تمه‌نده به بواری وزه و له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌به‌رهێنان خاڵی سه‌ره‌كی رێككه‌وتنی چین و ئێرانه و له میانی سه‌ردانی پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، بۆ چین كه له كۆتایی ئابی رابردوو ئه‌نجامیدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری گۆڤاره‌كه، چین به‌ڵێنی داوه به بڕی 120 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت و ژێرخانی پیشه‌سازی ئێران بكات.
له لایه‌ن خۆیه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڵێنی به چین داوه، كۆمپانیا چینییه‌كان له پێشینه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه بن، كه جیاووكی وه‌به‌رهێنانیان له كه‌رتی نه‌وت و غازدا پێ بدات.
وه‌به‌رهێنانی چین له بواری كه‌رتی نه‌وت و غازی ئێران له كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای سه‌ختی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته‌ی ئێران‌دا سه‌پاندووه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نێته سفر.