حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا ئێرانییه‌كان له سووریا بۆردوومانكران
زیانی گیانی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
چەند فڕۆكەیەكی نەناسراو میلیشیاكانی سەر بە حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری بوكەمالی سووریا بۆردومان دەكەن و به‌و هۆیه‌وه 18 كه‌س كوژراون.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاواز و چالاكوانان به میدیا عەرەبییەكان گوتووه: "چەند فڕۆكەیەكی نەناسراو ژمارەیەك ھێرشیان بۆ سەر شاری ئه‌لبوكەمالی سووریا، كە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزای قائیمی عێراق ئەنجامداوە. ئاماژە بەوەش كراوە، بۆردومانەكان، میلیشیاكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و حەشدی شەعبییان لەنێو خاكی سووریا كردووەتە ئامانج".
روانگەی سووریی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەكات میلیشیاكان زیانی گیانییان هه‌بووه، بەڵام ھێشتا رێژەی ئەو زیانانە نەزاندراوە و ھیچ لایەنێكیش بەرپرسیارییەتی خۆی لەو ھێرشانە رانەگەیاندووە.
چالاكوانان بڵاویانكردووەتەوە، لە شاری ئه‌لبوكەمالی سووریا میلیشیاكانی حزبوڵلای لوبنان و عێراق و نوجەبا و لیوای فاتیمییون و زەینەبییون جێگركراون و سوپای پاسداران پشتیوانی‌یان لێدەكات.
ناوه‌ڕاستی مانگی رابردووش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان چه‌ندین جبه‌خانه و پێگه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدیی شه‌عبییان له‌ناو خاكی عێراق و ته‌نانه‌ت له خوارووی به‌غداش كردبووه ئامانج، ئه‌وكات ئیسرائیل به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان تۆمه‌تبار كرا.