شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
"له‌به‌ر چاوی ده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق دێن و ده‌چن"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/9/2019، به‌رپرسێكی خۆجێیی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند: "ناوچه‌یه‌كی نێوان سێ پارێزگای عێراق بووه به شوێنی پشوودان و حه‌وانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و حكوومه‌ت ئاگاداره و خۆی رێگای پێداون".
محه‌مه‌د زهیفان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌دێی عوزێم له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "ناوچه‌كانی موتیبیجه و مه‌یته، له‌نێوان پارێزگاكانی دیاله و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین، بووه به شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی داعشه‌كان، دزه ده‌كه‌نه ناوچه‌كه و به ئازادی له رێگا لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و سێ پارێزگایه‌وه دێن و ده‌چن، به‌و هۆیه‌وه رۆژانه مه‌ترسییه‌كان له پێش چاوی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت زیاتر ده‌بێت و رێگه‌شیان به‌و دۆخه داوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عوزێم ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه ئه‌وه‌یه، تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و دۆخه بهێنرێت، ته‌نها چاره‌سه‌ریش ئه‌وه ناوچه‌كه بپارێزرێت و به یه‌كجاری داعش له‌و ناوچه‌یه پاكبكرێته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان كۆنترۆڵی ناوچه‌كه بگرنه ده‌ست و ئاواره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان".
ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ئه‌و سێ پارێزگایه به مه‌ترسیدارترین ناوچه داده‌نرێت له چه‌ند ساڵی رابردوودا و به‌هۆیی سه‌ختی و بوونی گرد و دۆڵی زۆر و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیییهوه بووه به شوێنی حه‌وانه‌وه و چالاكیی پاشماوه‌كانی داعش.