مۆسكۆ: هه‌ڵوێستی ئێران ئه‌نجامی سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی واشنتنه
له باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی پابه‌ندییه‌كانی به رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی نوێی ئێران له باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی پابه‌ندییه‌كانی به رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی ئه‌نجامی سیاسه‌تی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین، ئێران هه‌نگاوه‌كانی دوای ئه‌وه هاتن، كه ئه‌مه‌ریكا زنجیره‌یه‌ك گورزی بێ پاساو و نا شه‌رعی سره‌وانده تاران، ئه‌وه‌ش له میانی سه‌پاندنی سزاكان و ته‌نانه‌ت سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر بواری بۆشاییگه‌ری ئێران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له رووی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌كی ناووكی، پرسی دووباره به گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی سه‌نته‌رفیوجه‌كان هیچ مه‌ترسییه‌كیان نییه.
حكوومه‌تی رووسیا ئه‌وه‌شی دووپاتكردووه‌ته‌وه، هیچ مه‌ترسییه‌ك له باره‌ی پرۆگرامی ناووكی ئێران له ئارادا نییه، چونكه ئێران پابه‌ندی كاملی به په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناووكی دووپات كردووه‌ته‌وه و رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی به پرۆتۆكۆله هاوپێچكراوهكانیشهوه جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردوو، كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌نگاوی سێیه‌می نا به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی پابه‌ندبوونی به رێككه‌وتنی پێنج كۆ یه‌كی تایبه‌ت به پرۆگرامی ناووكی وڵاته‌كه‌ی و داواشی له وڵاتانی ئه‌وروپایی كرد، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان بن.