عێراق ئاستێكی نوێی پێوانه‌یی له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو تۆمار ده‌كات
له مێژووی خۆیدا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته
K24 – هه‌ولێر:
حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، نزیك بووه‌ته‌وه له به‌رهه‌مهێنانی ئاستێكی پێوانه‌یی نه‌وتی خاو له مێژووی خۆیدا.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق، سامر غه‌زبان، رایگه‌یاند، نزیكبووینه‌ته‌وه له به‌رهه‌مهێنانی بڕی 5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
گوتیشی: هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین تا چه‌ند ساڵێكی دیكه دوو ملیۆن به‌رمیلی دیكه زیاتر به‌رهه‌م بهێنین.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له مێژووی خۆیدا عێراق بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا عێراق نیوه‌ی به‌رهه‌می ده‌رهاویشته‌ی غازی سرووشتی ده‌سووتێنێت و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، سوود له‌و ده‌رهاویشته غازییه وه‌ربگرین و وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ین.