ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق به‌دواداچوون بۆ دۆسییه‌ی بێسه‌روشوێنكراوانی سوننه ده‌كات
سكاڵای كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوانی سوننه وه‌ربگرن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق فه‌رمانیكرد، دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه سكاڵای كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوانی سوننه وه‌ربگرن.
فائق زه‌یدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی داواكاری گشتیی، مۆفه‌ق عوبێدی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری جاسم عومه‌یری كۆبووه‌وه و پێی راگه‌یاندن، كه پێویسته به‌دواداچوون بۆ دۆسییه‌ی بێسه‌روشوێنكراوانی سوننه بكرێت.
پێشتر ئوسامه نوجێفی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لیستێك ناوی بێسه‌روشوێنكراوانی سوننه‌ی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی باڵای دادوه‌ری له عێراق كردبوو و داوایكردبوو، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه بكرێت.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌زاران هاووڵاتی سوننه بێسه‌روشوێن كراوون و كه‌سوكاریشیان گرووپ و میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی به رفاندن و بێسه‌روشوێنكردنی رۆڵه‌كانیان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.