"مێسی به باشترین یاریزانی 2019 هه‌ڵبژێردرا"
مێسی ریكۆردێكی تۆمار كرد و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌وته‌وه
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا خه‌ڵاتی ESPY تایبه‌ت به باشترین یاریزانی ساڵی 2019 به زۆرینه‌ی ده‌نگ پێبه‌خشرا، به‌مه‌ش مێسی ریكۆردێكی له بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته تۆمار كرد و پێش كریستیانۆی ركابه‌ری كه‌وته‌وه.
لیۆنێل مێسی دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستھێنا، سووپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه ده‌نگیان وه‌ك باشترینی ساڵ پێداوه.
خه‌ڵاتی ESPY، له لایه‌ن ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ABC ئه‌مریكا ساڵانه به باشترینه‌كانی ساڵ له سه‌رجه‌م بواره‌كان ده‌به‌خشرێت، له 2018 كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌ك باشترین ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه، پێشتریش كریستیانۆ له 2014 هه‌مان خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا بوو، به‌ڵام لیۆنێل مێسی هاوشانی یوساین بۆڵت خاوه‌نی ریكۆردن و هه‌ریه‌كه‌یان 3 جار ئه‌و خه‌ڵاته‌یان بردۆته‌وه.
.jpg)