له عه‌فرین هاووڵاتییه‌كی كورد له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كان گیانی له‌ده‌ستدا
به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ئیداره‌ی زاتی
K24 – هه‌ولێر:
به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری رۆژئاوای كوردستان، چه‌كدارانی ئه‌و میلیشیایانه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای توركیا هاتوونه‌ته عه‌فرین و ئیداره‌ی شاره‌كه‌یان گرتووه‌ته ده‌ست، هاووڵاتییه‌كی عه‌فرینیان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشت.
رێكخراوی مافی مرۆڤ له عه‌فرین رایگه‌یاند، رۆژی 30ی ئاب/ ئۆگستی 2019، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، هاووڵاتی (محه‌مه‌د حسێن حه‌نیف) خه‌ڵكی گوندی بلیلكۆی سه‌ر به ناحیه‌ی راجۆیان رفاند و دواتر راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به توركیایان كرد.
له راپۆرتی رێكخراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و هاووڵاتییه به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، گوایه هاوكاری ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری پێشووی رۆژئاوای كوردستانی له عه‌فرین كردووه.
رێكخراوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسی هێزی ناوخۆیی راجۆ به ناوی ئه‌بو شه‌هاب به‌ربووه‌ته گیانی ئه‌و هاووڵاتییه و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه و به كێبڵ و ئاسن و كاره‌با ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه و هه‌ڕه‌شه‌ی له كه‌سوكاری كردووه، كه ده‌بێت پاره‌یه‌كی زۆر بده‌ن له به‌رامبه‌ر ئازاد كردنی.
رێكخراوی مافی مرۆڤ ئاشكراشیكردووه، دوێنێ ئێواره كه‌سوكاری محه‌مه‌د حه‌نیف ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه بچن ته‌رمی محه‌مه‌د وه‌ربگرنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه سه‌لاح حسێن حه‌نیفی برایشی به هه‌مان تۆمه‌ت له 28ی ئابی رابردووه‌وه رفێندراوه و تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.
جێی ئاماژه‌یه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و میلیشیایانه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌كی عه‌فرین و ژن و پیاوێكی به‌ساڵاچوویان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشت.