له‌هه‌ر 40 چركه‌یه‌كدا له جیهان كه‌سێك خۆی ده‌كوژێ
ساڵانه له جه‌نگه‌كان زیاتر خه‌ڵكی به‌و هۆیه‌وه ده‌مرن
K24 - هه‌ولێر:
ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، رێژه‌ی خۆكوژیی گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، ساڵانه زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی له جه‌نگه‌كاندا ده‌كوژرێن خه‌ڵكی خۆیان ده‌كوژن، دیارده‌كه په‌ره‌یسه‌ندووه و له‌هه‌ر 40 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك له جیهان خۆی ده‌كوژێ.
رۆژی 9/9/2019 رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: "خۆخنكاندن و خۆژههراویكردن و ته‌قه له خۆكردن دیارترین رێگاكانی خۆكوژین له جیهاندا، داوا له حكوومه‌ته‌كانی وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ین، پلانیان هه‌بێت بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵك و زاڵبوون به‌سه‌ر دڵه‌ڕاوكێ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی گه‌یشتنی هاووڵاتیان به هۆكاره‌كانی خۆكوژیی".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ساڵانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 800 هه‌زار كه‌س خۆیان كوشتووه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش زیاتره له‌وانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی مه‌لاریا، شێرپه‌نجه و جه‌نگ و كوشتن مردوون".
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت: "خۆكوشتن پرسێكی جیهانییه بۆ ته‌ندروستیی گشتی، هه‌موو ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و ناوچه‌كانی جیهان به‌و دیارده مه‌ترسیداره كاریگه‌ر بووه".
هه‌روه‌ها له پاش رووداوه‌كانی هاتووچۆ، خۆكوشتن هۆكاری سه‌ره‌كی مردنه له‌ناو ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 بۆ 29 ساڵاندایه، له‌ناو كچانیشدا له ته‌مه‌نی 15 بۆ 19 ساڵان، خۆكوشتنی ناو كچان و ژنان به پله‌ی دووه‌م دێت له پاش حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌هۆی له دایكبوونه‌وه.
له‌ناو تازه‌پێگه‌یشتوانیشدا خۆكوشتن له پله‌ی سێیه‌مدایه پاش رووداوه‌كانی هاتووچۆ و توندوتیژی نێوان كه‌سه‌كان.