فێرناندۆ یۆرێنتی: ته‌نیا له‌به‌ر دوو هۆكار هاتمه ناپۆلی
ناپۆلی فێرناندۆ یۆرێنتی به میدیاكان ناساند
ناپۆلی به فه‌رمی فێرناندۆ یۆرێنتی وه‌كو یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ی به مێدیاكان ناساند، یۆرێنتنی ئاشكرای ده‌كات به دوو هۆكار رووی له یانه ئیتاڵیه كردووه و له‌نێوان سێریا ئه‌ی و چامپیۆنزلیگیش، ئه‌وه‌ی دووه‌میان هه‌ڵده‌بژێرێت چونكه دوو جار یاریی كۆتایی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی دۆڕاندووه.
فێرناندۆ یۆرێنتی له پرێس كۆنفرانسێك گوتی: له‌به‌ر دوو هۆكار په‌یوه‌ندیم به ناپۆلی كرد، یه‌كه‌میان چونكه یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، دووه‌میان له‌م ساڵانه‌ی دوایی به دووه‌م به‌هێزترین یانه‌ی ئیتاڵیا داده‌نرێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ناپۆلیم هه‌ڵبژارد، ئاره‌زووی منه یاریی بۆ یانه گه‌وره‌كان بكه‌م و به‌شداری له گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانییه‌تی جیهان بكه‌م كه چامپیۆنزلیگه.
فێرناندۆ یۆرێنتی ده‌شڵێت: ماوه‌ی سێ مانگه له‌دوای ته‌واوبوونی چامپیۆنزلیگ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م، بژارده‌ی زۆرم له‌به‌رده‌م بوو به‌ڵام له كۆتاییدا چوومه خولێكی گه‌وره، سێریا ئه‌ی به به‌رده‌وامی گه‌شته ده‌كات.
یۆرێنتی گوتیشی: ناپۆلی پێویستی به متمانه هه‌یه، ئانچیلۆتیش هه‌موو كاتێك وات لێده‌كات بیر له سه‌ركه‌وتن بكه‌یته‌وه، ئه‌و راهێنه‌رێكی گه‌وره و به ئه‌زموونه، دڵخۆشم جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سێریا ئه‌ی، سه‌باره‌ت به‌خۆم بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ به گرنگتر ده‌زانم، چونكه دووجار له یاریی كۆتایی شكستمان هێناوه.
