ئالڤێس: ده‌متوانی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ بارسێلۆنا به‌ڵام ڕه‌تمكرده‌وه
ئالڤێس هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
دانی ئالڤێس، به‌رگریكاری به‌رازیلی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا، به‌ڵام ڕه‌تی كردۆته‌وه.
دانی ئالڤێس به‌رگریكاری پێشووی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی بڵاوبۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا بۆ ره‌خسا، به‌ڵام ڕه‌تی كرده‌وه.
ئالڤێس ده‌شڵێت: ساوپاوڵۆ یانه‌ی خه‌ونه‌كانی من بوو، باشترین شوێنه كه ئارامی و به‌رده‌وامیم پێده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌م بمگه‌یه‌نێته مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر.
ئالڤێس گوتیشی: هیچ له توانای خۆم به گومان نیم، به‌س ئه‌گه‌ر بۆ بارسێلۆنا گهڕابامهوه ڕه‌نگه دۆخی من له‌گه‌ڵ یانه‌كه جێگیر نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ساوپاوڵۆ تا 2022 گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژۆ كردووم و دڵنیایان داوه‌ته من.
ئالڤێس له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد كه ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆسیش بۆ ره‌خسا، به‌ڵام هیچ بڕیارێكی به‌په‌له‌م نه‌دا و بیرم كرده‌وه و باشترینم بۆ داهاتووی خۆم هه‌ڵبژارد.
دانی ئالڤێسی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، پێشتر 391 یاری بۆ بارسێلۆنا كردووه 21 گۆڵ و 100 ئاسیستی هه‌بووه، پاشان ئه‌زموونێكی نوێی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی یوڤێنتۆس و پاریس سانجێرمان تاقی كرده‌وه و له هاوینی ئه‌مساڵیش ئاماده نه‌بوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه نوێ بكاته‌وه و به گرێبه‌ستێكی ئازاد روویكرده ساوپاوڵۆ.
