هه‌واڵێكی خۆش بۆ په‌نابه‌ران
ئه‌ڵمانیا بڕیارێكی گرنگ ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
هۆرست زیهۆڤه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: "ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه پێشوازیی له 25% ئه‌و په‌نابه‌رانه بكات كه له ده‌ریاكان رزگار كراون و توانیوویانه بگه‌نه ئیتالیا".
رۆژنامه‌ی (Süddeutsche Zeitung) و كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی دۆێچه ڤێله لێدوانیكی وه‌زیری ناوخۆی ئهڵمانیایایان بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه له هه‌ر چوار په‌نابه‌رێك كه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئیتالیا یه‌كێكیان وه‌بگرێت".
زیهۆڤه‌ر ده‌ڵێت: "هه‌میشه گوتوومه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كۆچ كه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین له هه‌مان كاتدا سیاسه‌تێكی مرۆییه و كه‌س جێناهێڵێن تا بخنكێت".
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی گفتوگۆمان له‌سه‌ر كردووه وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه، ده‌توانین پێشوازی له 25% ئه‌و په‌نابه‌رانه بكه‌ین و له‌و نه‌هامه‌تیانه قوتاریان بكه‌ین، كه له ده‌ریاكان رزگاریان بووه و گه‌یشتوونه‌ته ئیتالیا، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش نابێته بارقورسی بۆ سه‌ر سیاسه‌تی گشتی كۆچ".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "تا ئێستا چوار یه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌یان وه‌رگرتووه كه رزگار كراون و گه‌یشتوونه‌ته ئیتالیا".