بارسێلۆنا بەهۆی پێکانەوە مانگێک و نیو ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەست دا

بارسێلۆنا وردەکاریی پێکانەکەی راگەیاند

ساموێل ئۆمتیتی بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی پێنج تاکو شەش هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.
یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی ورد بۆ پێکانەکەی ئۆمتیتی، دەرکەوتووە ئەو بەرگریکارە پێویستی بە پێنج تاکو شەش هەفتە دەبێت بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە، کە لە راهێنانەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی فڕەنسا لە پەنجەی پێی تووشی پێکان بوو، نەیتوانی بەشداریی هەردوو یارییەکەی فڕەنسا بکات.
بەرگریکارە فڕەنسییەکە بەهۆی پێکانە یەک لە دوایەکەکانی لە 57 یاریی بارسێلۆنا بێبەش بووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی شوێنەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی بۆ لێنگلێتی هاونیشتیمانی لەدەست بدات.