سامسۆنگ عێراق دەكاتە گرنگترین بازاڕی ستراتیژی بۆ بەرھەمەكانی
سامسۆنگ لە عێراق پەرە بە بەرھەمەكانی دەدات
K24 - ھەولێر
سامسۆنگ كار بۆ ئەوە دەكات پرۆسەكانی لە عێراق پەرەپێبدات و بیكاتە یەكێك لە گرنگترین بازاڕە ستراتیژییەكانی ناوچەكە.
كۆمپانیای سامسۆنگ ئاشكرای كرد، بازاڕی عێراق بە یەكێك لە گرنگترین بازاڕە ستراتیژییەكانی ناوچەكە دادەنرێت و ھەوڵدەدەن كە پرۆسەكانیان لە عێراق پێشبخەن.
بەو پێیەی كە سامسۆنگ بە یەكێك لە بڕاندە بازرگانییە بەربڵاوەكان دادەنرێت تەنانەت لە عێراق و ناوچەی رۆژھەڵاتی نێوەڕاست بە گشتی و چەندین ساڵە وەبەرھێنان لە كەرتە جیاجیاكاندا دەكات و باشترین ئاستی خزمەتگوزاری پێشكەش بە كارھێنەرانی كردووە.
ئامانجی سەرەكی سامسۆنگ ئەوەیە كە نوێترینی ئەو بەرھەمانەی كە لەگەڵ بەكارھێنەر عێراقی گونجاوە بەردەستبخات.
سامسۆنگ وەك شەشەمین بڕاندی بازرگانی جیھانی دەستنیشانكراوە و لایەنی بە بازاڕكردنی بەشێوەیەكی بەرچاو پێشكەوتووە و ھەوڵی ئەوە دەدات كە بازاڕەكەی زیاتر فراوانبكات.
ھ.م