ئهنجامی لێكۆڵینهوه له تهقینهوهی كۆگا و جبهخانهكانی حهشدی شهعبی رادهگهیهندرێت
"وەزارەتی بەرگری عێراق هەوڵی بەهێزکردنی زیاتری سیستمی بەرگری دەدات"
K24- ههولێر:
سبەی یەکشەممە وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی جبهخانه، كۆگای چهك و پێگەکانی حەشدی شەعبی رادەگەیەنێت.
تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، ئێوارەی سبەی یەکشەممە، نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگری لە رێگەی تەلەفزیۆنی فەرمی حکوومەتەوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی پێگەکانی حەشدی شەعبی رادەگەیەنێت.
خەفاجی گوتی: شەمەری سەرۆکی لێژنەی لیکۆڵینەوەیە لە بۆردوومانکردنی کۆگاکانی حەشدی شەعبی و خۆی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رادەگەیەنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەزارەتی بەرگری هەوڵی بەهێزکردنی زیاتری سیستمی بەرگری دەدات.
H.B