" 100 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق نابن"

"تائێستا پێنج پەرلەمانتاریش سوێندی یاساییان نەخواردووە"

K24 - ھەولێر

پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نابن و تا ئێستا پێنج پەرلەمانتاریش سوێندی یاساییان نەخواردووە.

فازڵ فەتلاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، موجامەلەی سیاسی هۆکاری سەرەکی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتارانە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن، بەشێوەیەک، لەزۆربەی کۆبوونەوەکان زیاتر لە 100 ئەندام ئامادە نابن و رێکارەکانی لێپرسینەوەش زۆر لاوازن.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا پێنج پەرلەمانتار سوێندی یاساییان نەخواردووە و زۆربەی ئەوانەی ئامادەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان نابن، سەرۆک کوتلەکان و وەزیر و پارێزگارەکانی پێشوون.