كچێك هه‌ردوو كاتژمێر جارێك یاده‌وه‌رییه‌كانی مێشكی دەسڕێتەوە
حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نی ته‌ندرووستی پزیشكانی شۆك كردووه

K24 - هه‌ولێر:
كچێكی ئه‌مه‌ریكی له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نی پزیشكیدا ده‌ژی و له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا، كه‌یسه‌كه‌ی پزیشكانی شۆك كردووه، به‌و پێیه‌ی هه‌ر دوو كاتژمێر جارێك، یاده‌وه‌رییه‌كانی له‌بیر ده‌چێته‌وه و مێشكی ریستارت ده‌بێته‌وه.
رایلی هۆرنه‌ر، كچێكی ئه‌مه‌ریكییه له ویلایه‌تی ئیلینۆیز، یاده‌وه‌رییه‌كانی مێشكی به جۆرێك تێكچووه، تا ئێواره هیچ یه‌كێك له‌و كه‌سانه ناناسێته‌وه كه له به‌یانی هه‌مان رۆژدا بینیویه‌تی.
ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گورزێك بووه كه به هه‌ڵه له‌لایه‌ن یه‌كێك له هاوڕێكانی به‌ریكه‌وتووه، دواتریش بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌و شه‌وه‌ی پزیشكان پشكنینیان بۆ كچه‌كه كردووه، رایانگه‌یاندووه، هیچ گرفتێكی ئه‌وتۆ نییه و ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه.
ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تادا له پشكنینه پزیشكییه‌كان هیچ شتێك ده‌رنه‌كه‌وتووه، وه‌كو خوێنبه‌ربوون یان شكان، به‌ڵام دواتر ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، ورده ورده نیشانه‌كانی له‌بیرچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه.
سه‌ره‌تا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه كچه‌كه‌یان رووداوه‌كانی پێشووی بیرناكه‌وێته‌وه، دواتر به شێوه‌یه‌ك بوو كه رووداوه‌كانی هه‌مان رۆژی بیرده‌چێته‌وه.
ماوه‌ی سێ مانگه پزیشكان له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه ده‌سته‌وه‌ستان داماون، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی گرفته‌كه شكستیهێناوه.
دایكی هۆرنهریش ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ره‌تا پزیشكان پێیانگوتوون، كه به تێپه‌ڕبوونی كات كچه‌كه‌یان باشتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه سێ مانگه كچه‌كه‌یان خراپتر بووه باشتر نه‌بووه.
دایكه‌كه‌ی باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه هه‌موو به‌یانییه‌ك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت، واده‌زانێت 11ی 6ـه.
ئ. م
سه‌رچاوه: ABC