له سعوودییه كرێكارانی بیانی ره‌و ده‌كه‌ن
بۆ هه‌ر كرێكارێك 800 ریاڵ باج دانراوه
K24 – هه‌ولێر:
به رێژه‌ی له سه‌دا 20 ژماره‌ی كرێكارانی بیانی له سعوودییه له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا كه‌میكردووه.
هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كرێكارانی بیانی له سعوودییه بۆ زیادبوونی باج و پاشه‌كشێی چالاكی ئابووری له‌و وڵاته دێت.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه له‌و باره‌یه‌وه كراوه، له چاره‌كی دووه‌می 2019دا 132 هه‌زار كرێكاری بیانی له سعوودییه چوونه‌ته ده‌ره‌وه.
ژماره‌ی دانیشتوانی سعوودییه 33 ملیۆن و 54 هه‌زار كه‌سه و له‌و ژماره‌یه سێیه‌كیان بیانیین.
له مانگی حوزه‌یرانی 2017ه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه باجی نوێیان به‌سه‌ر كرێكارانی بیانی له وڵاته‌كه سه‌پاندووه. هه‌موو كۆمپانیایه‌كی سعوودییه كه كرێكاری بیانی وه‌رگرتبوو، له 2018دا پێویست بوو بۆ هه‌ر كرێكارێك 400 ریالی زیاده باج بدات و ئه‌و باجه له 2019دا بووه‌ته 800 ریاڵ بۆ هه‌ر كرێكارێك.