میسر ئاسانكاری بۆ گه‌شتیارانی عێراق ده‌كات
پاسه‌پۆرتیان لای خۆیان بمێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له قاهیره رایگه‌یاند، میسر ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ئاسانكاری بۆ گه‌شتیارانی عێراق كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، باڵیۆزخانه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی میسر گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی سه‌ردانی میسر ده‌كه‌ن، پاسه‌پۆرتیان لای خۆیان بمێنێته‌وه و وه‌ك پێشتر لێیان وه‌رنه‌گیرێت، ئه‌م ئاسانكارییه‌ش له 19ی ئه‌م مانگه‌وه كاری پێده‌كرێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك ئاسانكاری دیكه بۆ ئه‌و گه‌شتیاره عێراقییانه كراوه، كه له وڵاتانی ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه وه‌ك گه‌شتیار روو له میسر ده‌كه‌ن.